وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجییەکانی راگرت

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵی نوێوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاریدا سەرجەم خەرجییەکانی خۆی رابگرێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بەهۆی نزیکبوونی کۆتایی ساڵی دارایی 2023، بەمەبەستی ئەنجامدانی پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان و گەیاندنیان بە وەزارەت بڕیاردراوە، سەرجەم خەرجییەکان رابگیرێن.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە مووچە و پێشینەی مانگانە و هەندێک خەرجی ناگرێتەوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە لە رۆژی دەرچوونی نووسراوەکەوە هیچ داواکارییەکی خەرجی ئاڕاستەی وەزارەت نەکرێت.

بابەتی پێشتر

سوپای ئەمریكا فڕینی جۆرە فڕۆكەیەكی رادەگرێت

بابەتی دواتر

وەزیری کۆچبەرانی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پیرەمەگرون داواكراو بووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای…
Total
0
Share