زانكۆی پۆلیتەكنیكیی هەولێر رایدەگەیەنێت، سبەی پێنجشەممە دەرماڵەی سەرجەم خوێندكارانی زانكۆكە دابەشدەكرێت.
سەرۆكایەتیی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی پێنجشەممە دەرماڵەی سەرجەم خوێندكارانی زانكۆكە دابەشدەكرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خوێندكاران دەتوانن سەردانی یەكەی دارایی كۆلێژ و پەیمانگەكانیان بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵەكانیان.