لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) دابەزیوە، ئەوەش یەکەم دابەزینی لەم جۆرەیە لە مانگی تەمموزەوە تۆمارکرابێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرایکرد، لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) دابەزیوە، ئەوەش یەکەم دابەزینی لەم جۆرەیە لە مانگی تەمموزەوە، بەهۆی کەمی هەناردەکردن لە هەندێک وڵاتەوە بە عێراق و هەرێمیشەوە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی هاوردەکردنی نەوت.
ئەنجامی راپرسییەک کە ئاژانسی رۆیتەرز ئەنجامیداوە دەریخستووە کە دابەزینی بەرهەمهێنان بەهۆی کەمبوونەوەی هاوردەکردنی نەوت لە عێراق و نەیجیریاوە بووە، لەگەڵ سعودیە و ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانی “ئۆپیک+” بۆ پشتیوانیکردن لە بازاڕ.
لە راپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە ئۆپیک رۆژانە 27 ملیۆن و 81 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، کە بە بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو 90 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە.
وڵاتانی بەرهەمهێنەری سەرەکی نەوت لە ئۆپێک+ پێنجشەممەی رابردوو رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە کۆی گشتی نزیکەی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا.