کوندەپەپویەک گەشتی شاندێکی هەرێمی هەڵوەشاندەوە

بڕیاربوو ئێوارەی دوێنێ سێشەممە شاندێکی هەرێم بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی بزنسی عێراق- بەریتانیا بگەنە دوبەی، بەڵام کوندەپەپویەک گەشتەکەی هەڵوەشاندەوە.

کوندە پەپوەکە بەر بەشێکی هەستیاری ئەو فڕۆکەیە کەوتبوو کە بڕیار بوو شاندەکەی هەرێم گەشتی بۆ دوبەی پێبکەن، سەرەتا بە شاندەکە وتراوە بۆ ماوەیەک گەشتەکە دوادەکەوێت، دواتر بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکە گەشتەکە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵوەشاوەتەوە.

شاندەکەی هەرێم پێکهاتبوون لە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی و محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

ساڵی 2023 گەرمترین ساڵە لە مێژووی تۆمارکراوی زەویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share