بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر دابەشكردنی سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا راگەیاند كە لە 5 ماددەی خۆراكی پێكهاتووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری بریكارەكانی خۆراكی سنووری پارێزگای هەولێر دەكەینەوە دوكانەكانیان ئامادەبكەن و لە سبەینێوە كە دەكاتە رۆژی چوارشەممە دابەشكردنی بەشەخۆراكی نوێ دەستپێدەكات.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوو، سەرەتا بە دابەشكردنی برنج دەستپێدەكات كە بەشەخۆراكی بەشی (دەیەم)ی ساڵی 2023یە و لەسەر لیستی بریكاری مانگی 12 دەدرێت و زەیت، دۆشاوی تەماتە، شەكر و نیسك دابەشدەكرێت.