بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و باران بارین لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە پاشان لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی دوێنێ نزیک دەبنەوە.
باس لەوەش دەکات، سبەی چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا باران بارین لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان نمە باران لەسەر ناوچە جیاجیاکان دەبارێت،
پلەکانی گەرما بە 2 تا 3 پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزمدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20
سلێمانی : 19
دهۆک : 19
کەرکوک : 22
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 19
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 25