مەزڵوم عەبدی لەبارەی مەترسییەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕونکردنەوە دەدات

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە، ڕایگەیاند، لە ساڵی داهاتووش مەترسییەکان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامیان دەبێت، بەڵام گەل دەبێت ئامادەبێت.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕوناهی ڕایگەیاندووە، ” هێشتا مەترسی لەسەر ڕۆژئاوا هەیە، ئێمە چۆن لە ڕوی سەربازییەوە ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنین، دەبێت گەلیش ئەمادەی ئەم قۆناغە بێت”.

عەبدی ڕاشیگەیاندووە، “ئێستا توانای دوژمن کەمتربووەتەوە و دەرفەتی ئێمە زیاتر بووە، ئەمە دەبێت هێزی زیاترمان پێببەخشێت بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش”.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی داهاتوو بۆ ڕۆژئاوا ساڵی پاراستن و گەشەپێدانی دەستکەوتەکانی شۆڕش دەبێت، بەڵام هێشتاش “دوژمن هەڕەشەیە لەسەرمان”.

وتەکانی مەزڵوم عەبدی لە کاتێکدایە تا ئێستاش هێرشی چەکداری گروپەکانی نزیک لە سوپای تورکیا بەردەوامی هەیە و ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە هێرشەکانی سەر شاری عەین عیسا و دەوروبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

هێرشی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارییەکانی نزیکی، لە کاتێکدایە کە یەک ساڵ تێپەڕیووە بەسەر ئاگربەستی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە بە نێوەندگیری ئەمریکا و مایک پێنسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیەنرا.

بابەتی پێشتر

مێسی و سوارێز لە یانە و خولێکی دیکە یەکدەگرنەوە

بابەتی دواتر

سۆمۆ: داهاتی نەوتی ئەمساڵ 42 ملیار دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەوپێیە ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی…
زیاتر ببینە

كچێك لە زاخۆ خنكا

كچێكی گەنج لە رووبارێكی سنووری زاخۆ خنكا و پۆلیسی ناوچەكە دەڵێت، تەرمەكەی لەلایەن بەرگریی شارستانییەوە دەرهێنراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share