هاتوچۆی هەرێم هاوشێوەی مۆڵەتی شۆفێری پڕۆژەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەكاتە ئەلیكترۆنی.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، سیستەمەکە هاوشێوەی مۆڵەتی نوێی شۆفێری سەرتاسەری دەبێت و، بەهۆیەوە کاری تۆمارکردن لە داهاتوودا پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە، کە بەشێوەیەکی گشتی سیستەمەکە دەبێتە ئەلیکترۆنی و ئەمەش وادەکات هەنگاوەکانی تۆمارکردنی هەموو جۆرە سوارڕەوێک کەم بکاتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەهەمان کاتدا دەبێتە هۆی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاوڵاتیان.
راگەیاندنی ئەو پرۆژە نوێیە لەمیانەی سەردانێكی شاندێكی وەزارەتی ناوخۆدا بوو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی.