بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 156 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای 100 دۆلار بە 156 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام بە پێچەوانەوە نرخەكەی رۆژانە بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو عائیشە عەبدولواحید

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی ئەمڕۆ نزیکەی 220 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share