کەشناسیی هەرێمی کوردستان: درەنگانی ئەمشەو تەم دروستدەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بارانبارین تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامدەبێت و ئەمشەو تەم دروستدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچرپچر تاوەکو کاتەکانی ئێوارە، لە درەنگانی شەو تا بەیانی زوو رۆژی یەکشەممە لە هەندێک ناوچەدا تەم دروستدەبێت، هەروەها پلەی گەرمی 2-4 پلە نزمدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و نیمچەهەور دەبێت، هەروەها لە هەندێک کات و شوێن کەش بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ 2-4 پلە بەرزدەبێتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی تووشبوونی كوڕی سه‌رۆكى دادگا بە ڕووداوى هاتوچۆ دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ی بادینان دواخرا

دانیشتنى دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ى بادینان دواخرا بەهۆی ئەوەی كوڕی سەرۆكی دادگای دووی هەولێر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە. بڕیاربوو…
Total
0
Share