لەبارەی لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانیەوە مەسعود حەیدەر روونکردنەوە دەدات

مەسعود حەیدەر لەبارەی لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “پابەندی یاساین”.

مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، لەروونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بەپێی ماددەی 71 ی یاسای بودجەی فیدڕاڵی، ھەموو ئەو بەڕێوەبەرە گشتی و وەکیل وەزارەت و راوێژکارانەی بە وەکالەتن و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر نەداون، ژمارەیان چەندین ھەزار پلە تایبەتە، لەبەرواری 1ی کانونی یەکەمی 2023ەوە، ناتوانن دەسەڵاتی یاساییان هەبێت و پۆستەکانیان بەکاربهێنن.

دەشڵێت،”پابەندی یاساین و کێشەیەکی گشتی یاسایی دەوڵەتەو بە ھەماھەنگی نێوان حکومەت و پەرلەمان پێویستی بە چارەسەر ھەیە”.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق كە واژووی تەیف سامی-ی وەزیری دارایی لەسەرە و بە ژمارە (7086) لە 30ی تشرینی دووەم دەرچووە، بڕیاردراوە بە رەتكردنەوەی ئەو دەسەڵاتەی دراوەتە (مەسعود حەیدەر رۆستەم) بریكاری وەزارەتی دارایی.

هەر بەپێی نوسراوەكە سەرجەم دەسەڵاتەكان گەڕێندراونەتەوە بۆ خودی وەزیر، تا ئەو كاتەی بڕیار لەسەر ئەرك و كارەكانی بریكاری وەزارەت دەدرێت.

بابەتی پێشتر

عیزەت سابیر وەك بریكاری هەمیشەیی وەزارەتی نەوت دەستبەكاردەبێت

بابەتی دواتر

ئەنجامی شەڕەکەی مەخمور راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share