لە هەولێر 47 لاپتۆپی نەتەوە یەكگرتووەكان دزرا

دوو كارگوزاری بارەگاكەی نەتەوە یەكگرتووەكان لاپتۆپەكانیان دزیوە

لە هەولێر، دوو كارگوزار، دەیان لاپتۆپی بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان دەدزن و لە بازاڕدا دەیانفرۆشنەوە، پۆلیس هەردوو كارگوزارەكە و كەسێكی دیكەی دەستگیركردووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسی ئەمنیی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە هەولێر ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی حاڵەتی دزیکردن لەناو كۆگاكەیان، دەرکەوتووە چەند لاپتۆپێكی بارەگانەی نەتەوە یەكگرتووەكان دزراون.

بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، دوو کارگوزاری بارەگاکە ئەو لاپتۆپانەیان دزیوە، كە ژمارەیان 47 دانەیە و دزییەكە بە چەند جارێك كراوە، لەڕێگەی كامێراكانی چاودێرییەوە پۆلیس بۆیدەركەوتووە كە دزییەكە لەلایەن كارگوزارەكانەوە ئەنجامدراوە.

پۆلیس دەڵێت،  کارگوزارەكان لەڕێگەی حاویەی خۆڵ و خاشاكەوە لاپتۆپەکانیان شاردووەتەوە و دواتر بردوویانەتە دەرەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، پاشان لە بازاڕ فرۆشتوویانە بە کەسێک.

لەسەر ئەو كەیسە، سێ كەس لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیركراون، كە دووانیان كارگوزارەكانن.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ كورد دانوستاندن بۆ پێكهێنانی حكومەت دەكەین

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: مامۆستایان و فەرمانبەران تا سەرەتای مانگی داهاتوو مۆڵەتیان هەیە بۆ خۆڤاکسینکردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: بۆ بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار چاوەڕوانی ئەنجومەنی دادوەری دەكەین

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە بابەتی ئازادكردنی مەرجدار ڕایگەیاندووە، “جێبەجێكردنی بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار لەئەستۆی…
Total
0
Share