وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، زانیاریان لە عێراقەوە پێگەیشتووە کە ئەمریکا دەیەوێت شەڕهەڵبگرسێنێت و ئێمە لەگەڵ شەڕنین.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تیوتێکدا ڕایگەیاند، ” ئەمریكا چەند بیانوویەكی دروستكردووە بۆ هەڵگیرسانی شەڕ لە دژی وڵاتەكەمان، بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ شەڕ نین، بەڵام بە تەواوەتی ئامادەین بۆ بەرگریكردن لە گەل و بەرژەوەندییەكانمان و ئامادەی هەر جۆرە ڕوبەڕوبونەوەیەكین بۆ پاراستنی ئەمنییەتی وڵاتەكەمان”.
دوێنێ 30ی کانونی یەکەم، ئەمریكا دوو فڕۆكەی شەڕكەری زەبەلاح دەنێرێتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵێت، “ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر دوژمنكارییەكین.”
Instead of fighting Covid in US, @realDonaldTrump & cohorts waste billions to fly B52s & send armadas to OUR region
Intelligence from Iraq indicate plot to FABRICATE pretext for war.
Iran doesn’t seek war but will OPENLY & DIRECTLY defend its people, security & vital interests.
— Javad Zarif (@JZarif) December 31, 2020
فەرماندەیی ناوەڕاستی ئەمریكا ئاشكرایكرد، “دوو فڕۆكەی موشەكهاوێژی ستراتیژی لە جۆری “B52″ ناردووە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.”
ئەو دامەزراوە سەربازییەی ئەمریكا ڕاشیگەیاندووە، “ناردنی ئەو دوو فڕۆكەیە ناردنی پەیامێكە بۆ هەر لایەنێك بیەوێت زیان بە ئەمریكییەكان بگەیەنێت.”
لە ڕاگەیاندراوێكدا فەرماندەی “فەرماندەیی ناوەڕاست”ی ئەمریكا وتیشی، “هێزەكانمان ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دوژمنكارییەك دژ بە ئەمریكییەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا، ئێمە شەڕخوازنین، بەڵام هۆشداری دەدەین لەوەی بە كەم لەو توانایەی هێزەكانی ئەمریكا نەڕوانن كە هەیانە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك.”