سەرما هەڕەشە لە نەخۆشانی دڵ دەكات

دامەزراوەی دڵی ئەڵمانی دەڵێت، سەرماوسۆڵە مەترسی بۆ سەر كەسانی نەخۆش بە نەخۆشییەكانی دڵ دروستدەكەن، بەهۆی ئەوەی دەبێتەهۆی تەسكبوونەوەی دەمارەكان، پاشان بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، كە لای خۆیەوە مەترسیی تووشبوون بە گرفتی دڵ یان جەڵتەی مێشك زیاددەكات.

بەپێی دامەزراوەكە، پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی نەخۆشییەكانی دڵیان هەیە، ئەرك و ماندووێتی دڵیان زیادنەكەن، بۆ نمونە لەڕێی ئەنجامدانی كار و ئەركی جەستەیی قورس، هەروەها لە وەرزی سەرمادا دەربارەی رێكخستنی ژەمی دەرمانەكانیان راوێژ بە پزیشكەكانیان بكەن.

لە هەمووانیش گرنگتر ئەوەیە كە پێوستە ئاماژەكانی جەستە بە جددی وەربگرن، بەجۆرێك خێرا داوای چاودێریی تەندروستی بكەن لەكاتی هەستكردن بە هەندێك لە نیشانەكانی وەك تەنگەنەفەسی، هەستكردن بە ئازار، فشار و سووتانەوە لە سنگدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حه‌وت ساڵه‌ ده‌رمانى ساخته‌ ده‌درێت به‌ نه‌خۆشخانه‌كانى شێرپه‌نجه‌

دوو په‌رله‌مانتارى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ماوەی حەوت ساڵە، كۆمپانیایه‌كى خۆماڵی دەرمانی ساختەكراوی شێرپەنجە بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە دابیندەكات. هه‌ردوو په‌رله‌مانتار…
Total
0
Share