نێچيرڤان بارزانی به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (COP28)دا كرد

سەرۆكی هەرێم بەشداری لە رێوڕەسمی لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاووهەوادا كرد.

به‌يانيى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ شارى دوبه‌ى له‌ ئيمارت، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى لوتكه‌ى كۆنگرەی نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕانى ئاووهەوا (COP28)دا كرد.

هه‌روه‌ها ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانى كۆنگرەكەدا، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده‌ و ميوانانى كۆنفرانس، له‌ ڕێوره‌سمێكدا به‌شداربوو بۆ دابه‌شكردنى (خه‌ڵاتى زايد بۆ به‌رده‌وامى) كه‌ خه‌ڵاتێكى جيهانيى پێشه‌نگه‌ له‌ ئيمارات و ده‌به‌خشرێته‌ ئه‌و كۆمپانيا بچووك و مامناوه‌ند و NGO و قوتابخانه‌ ئاماده‌ييانه‌ى بيرۆكه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

براوه‌كانى ئه‌مجاره‌ى خه‌ڵاته‌كه، ئه‌وانه‌ن له‌ بوارى كه‌شوهه‌وادا كارده‌كه‌ن و هه‌وڵيانداوه‌ و توانيويانه‌ بيسه‌لمێنن كه‌ ده‌كرێت چاره‌سه‌رى داهێنه‌رانه‌ بۆ كێشه‌ و لێكه‌وته‌كانى زيادبوونى رێژه‌ى دانیشتووان بدۆزرێته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ى كاريگه‌ريى خراپ به‌سه‌ر ژينگه‌وه‌ جێبهێڵن.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم داواكراوێك دەستگیردەكات

بابەتی دواتر

كوژانەوەی گشتیی كارەبا بڕانی ئاویشی بەدواداهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share