وەزارەتی بازرگانیی عێراق: 15 ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی فۆڕمی خۆراکیان کراوەتە ئەلیکترۆنی

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، تا ئێستا 15 ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی فۆڕمی خۆراکیان نوێکراوەتەوە و بە ئەلیکترۆنی کراوە.

تاڵب حەسەن بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاندووە، لە کۆی 20 ملیۆن کەس کە فۆڕمی خۆراکیان هەیە لە کۆی حەوت پارێزگای عێراق داتاکانی 15 ملیۆن و 500 هەزار کەسیان نوێکراوەتەوە و بە ئەلیکترۆنی کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزگای بەغداد لە ریزی پێشەوەی پارێزگاکانەوەیە و داتاکانی 771 هەزار هاوڵاتی نوێکراونەتەوە، هاوکات لە پارێزگاکانی واست، سەڵاحەدین، میسان، دیوانییە، دیالە و ئەنبار پرۆسەکە بە خێرایی بەڕێوەدەچێت.

جەختیشیکردەوە، لە رۆژانی هەینی وشەممەشدا لە کارکردن بەردەوامن و رۆژانە داتاکانی 250-300 هەزار کەس نوێدەکرێنەوە و بە ئەلیکترۆنی دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: حكومەتی هەرێم بە قەرزەكە رازی بێت دەتوانێت هەفتەی داهاتوو 500 ملیار دینارەكە وەربگرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەتی هەرێم بە قەرزەكەی بەغداد رازی بێت دەتوانێت هەفتەی داهاتوو 500…
Total
0
Share