بەڕازیل لە ساڵی داهاتووەوە پەیوەندی بە ئۆپێک پڵەسەوە دەکات

سەرچاوەیەک لە یەکێک لە شاندەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس ڕایگەیاند، “بەڕازیل لە مانگی یەکی ساڵی 2024 پەیوەندی بە ئۆپێک پڵەسەوە دەکات”.

لەو بارەیەوە نووسینگەی سەرۆکایەتیی بەرازیل ئاماژەی بەوەکردووە، “لە سەردانەکەی لویز ئیناسیۆ سەرۆکی بەرازیل بۆ سعودیە  بانگهێشتنامەیەکی وەرگرتووە بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەسی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت، بەڵام تا ئێستا حکومەت وەڵامی ئەو بانگهێشتنامەیەی نەداوەتەوە”.

پێشتریش محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی بەرازیل ئەنجامدا و لەو دیدارەدا گفتوگۆیان لەبارەی هەمانهەنگی نێوانیان کرد سەبارەت بە بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا، دواتریش لە مەڕاسیمێکدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان لە بواری وزە لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆکرد.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان راگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share