بەپێی راپۆرتێکی نوێنەرایەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، ساڵانە بەهۆی لەناوچوونی سامانی ماسیی 400 ملیۆن دۆلار زیان بە عێراق دەگات.
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئیتر کاتی ئەوەیە بیر لە چارەسەر و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بکرێتەوە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە.
لەناوچوونی سامانی ماسی لە عێراقدا پەیوەستە بە وشکبوونی بەشێکی زۆری ئەهوارەکانی عێراق لە ئەنجامی وشکەساڵی و گرتنەوەی ئاو لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە.