ئەمڕۆ كۆنگرەی كۆپ 28 بۆ ئاووهەوا دەستپێدەكات

ئیمارات لەمڕۆوە میوانداری كۆنگرەی لایەنەكانی رێككەوتنی چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە گۆڕانی ئاووهەوا (كۆپ 28) دەكات، چاوەڕوان دەكرێت ببێتە پاڵنەری وڵاتان بۆ خێراكردنی هەنگاوەكانی پەنابردنەبەر وزەی پاكژ.

پێگەی پێشانگای (ئیكسپۆ 2020)ی نێودەوڵەتی، كە دەكەوێتە دەروازەی بیابان لە ئیمارەتی دوبەی، بۆ ماوەی دوو هەفتە دەبێتە ناوچەی گەرمی دیپلۆماسیەتی ئاووهەوا، ئیمارات و نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئومێدیان وایە كۆنگرەیەكی مێژوویی بێت بە ئاستی كۆنگرەی پاریسی ساڵی 2015، كە ئەوكات وڵاتان بەڵێنیاندا بە سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ كەمتر لە دوو پلەی سەدی بەراورد بە ئاستی گەرمای ماوەی پێش شۆڕشی پیشەسازی.

سیمۆن ستیل، ئەمینداری جێبەجێكاری رێككەوتنی چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە گۆڕانی ئاووهەوا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەنگاوی بچوك دەنێین، لەكاتێكدا چاوەڕوانی هەنگاوی گەورە دەكەین.

بەشێوەیەكی گشتی كۆنگرەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە ئاووهەوا هەر ساڵێك لە كیشوەرێكی جیاواز ئەنجامدەدرێت. بەر لە دوو ساڵ، وڵاتانی ناوچەی ئاسیا-زەریای هێمن بە كۆی دەنگ ئیمارات-یان هەڵبژارد بۆ كۆنگرەی ئەمساڵ.

 

بابەتی پێشتر

هێنری کیسنجەر کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

پێشەوا هەورامانی: تا داهاتەکان لە دەست حکومەتی هەرێمدا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share