هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا

ئەندامێكی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

بەرهەم مستەفا ئەندامی سكرتارییەتی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو سێی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی بایكۆتی مامۆستایان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە چەند پارێزگایەكی عێراقەوە بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دراوە.

راشیگەیاند، هەرچەندە چەند لایەنێك لەگەڵ ئەوەدا بوون هەڵبژاردنەكە لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت، بەڵام بڕیاری دواخستنی دراوە و لە داهاتووشدا ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرەی 13دەكرێت.

بابەتی پێشتر

شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share