پنتاگۆن رەتیدەکاتەوە دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە هێزەکانیان رووبەڕووی هیچ هێرشێک بووبێتنەوە لە سوریا و عێراق.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانمان لە عێراق و سوریا وەستاون و لەو کاتەوە هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەریان.
ئاشکراشیکرد، پێویستە لەکاتی جەنگدا رەچاوی بنەماکانی یاسای جەنگ بکرێن، بۆ ئەمەش لەگەڵ ئیسرائیلییەکان لە پەیوەندیداین.
بە نێوەندگیری میسر و ئەمریکا و قەتەر رێکەوتنێکی کاتی بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە واژۆ کرا، کە لە هەینی رابردووەوە جێبەجێکردنی دەستیپێکردووە.