بڕیارێكی نوێ لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی درا

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو نەوتەی بەغداد دەینێرێت لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دابەشدەكرێت و بڕیاردراوە بۆ ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگاگانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دابەشبكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەبارەت بەو بەشە نەوتەی كە بڕیارە لە بەغدادەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان لەسەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵەوە دەستبەدابەشکردنی دەکرێت.
بڕیاردراوە لە كاتی هاتنیدا تەرخانبكرێت بۆ ناوچە شاخاوییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی و گەرمیان راپەڕین.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی بەردەوامدەبێت بە نرخی 103 و 500 دینار و بە هەمان میكانیزم دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبووەوە

بابەتی دواتر

گەورەترین شاخی سەهۆڵین لە جیهاندا كەوتە جوڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share