پۆلیسی دهۆک زانیاری لەبارەی ئەو خوێندکارە بڵاوکردەوە کە لە پۆلەکەی خۆیدا کوژرا

پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، ئەو خوێندکارەی ئەمڕۆ لە قەزای سێمێل کوژرا ناوی مستەفا فەهمییە و تەمەنی 16 ساڵانە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی قەزای سێمێل لە رووداوێکی کوشتن لە خوێندنگەیەک ئاگادارکرایەوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس دەرکەوت خوێندکار مستەفا فەهمی لەدایکبووی ساڵی 2007 لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە بە چەکی جۆری دەمانچە کوژراوە.

ئاشکراشیکرد، بکوژ و کوژراو تەمەنیان 16 ساڵان بووە و دانیشتووی یەک گەڕەک بوون و هاوپۆلی یەکتر بوون، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامن و تۆمەتبار دەستگیرکراوە.

بابەتی پێشتر

سێ تۆمەتبار لە شارەزوور دەستگیرکران

بابەتی دواتر

لەبارەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە هیتەرەوە روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەم شەقامەی سلێمانی دادەخرێت

بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هاوینەی سلێمانی لەبەردەرکی سەرا، شەقامی پیرەمێرد تەنها بە ئاڕاستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) كراوە دەبێت و…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: ئەگەر هەناردەی غاز لە كۆرمۆرەوە دەستپێبكاتەوە دۆخی كارەبا ئاساییدەكەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییبكرێتەوە…
Total
0
Share