لەناو خوێندنگەیەکی ئامادەیی لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک خوێندکارێک گیانیلەدەستدا و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لەناو خوێندنگەیەکی ئامادەیی خوێندکارێکی قۆناغی 11 ی ئامادەیی گیانیلەدەستداوە و پێدەچێت رووداوەکە تاوانکاری بێت.
هەربەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە خوێندنگەکە لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە و هاوڕێیەکی خوێندکارەکەش دەستگیرکراوە.
تا ئێستا پۆلیسی ناوچەکە هیچ زانیارییەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.