فەرمانبەرێکی چاککردنەوە لەکاتی چاککردنەوەی گرفتێکی کارەبادا، بەهۆی لێدانی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، فەرمانبەرێکی چاککردنەوەی کارەبای دیبەگە گیانیلەدەستدا.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو فەرمانبەرە ناوی (ئەیاد سالم عیزەت)ە، لە کاتی چاککردنەوەی گرفتێکی کارەبا، بەهۆی لێدانی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستداوە.