وەڵامێكی توند لە یەكێتییەوە بۆ پارتی

وتەبێژی یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقەوە، جگە لەوەی دووپاتیدەكاتەوە پۆستەكە بەركەوتەی یەكێتییە، دەشڵێت، ئەگەر هەڵسەنگاندن بكرێت، یەكێتی لە سەرۆك كۆماریدا سەركەوتوو بووە و “ئه‌وه‌ پۆستی تره‌ قه‌رزاربار دەبێتەوە”.

دەقی وەڵامەكەی وتەبێژی یەكێتی بۆ پارتی:

ماوه‌یه‌كه‌ لێدوانه‌كانی وته‌بێژی پارتی، كه‌ به‌داخه‌وه‌ گوزارشت له‌ ڕای ڕه‌سمی پارتی ده‌كات، زبر و ناجۆرن، له‌گه‌ڵ ویستی یه‌كڕ‌یزیی كوردستانی ناگونجێت و یارمه‌تی هاوهه‌ڵوێستیی گه‌له‌كه‌مان له‌ به‌غداد نادات.

پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ عیراقی دوای ڕژێمی دیكتاتۆریدا، ئیستحقاقی كورد و یه‌كێتی بووه ‌و جارێكی تریش پێداگری لێده‌كه‌ینه‌وه‌، جا به‌ یه‌كڕ‌یزی، یان به‌ بژارده‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیش بێت، كه‌ هه‌ردووكی تاقیكراوه‌ته‌وه‌.

ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی پێمان ئاساییه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای به‌رپرسیارێتییه‌ گشتییه‌كانی عیراق و كوردستان بكرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ ببێته‌ نه‌ریت له‌ وڵاته‌كه‌ماندا، یه‌كێتی لە پۆستیی سه‌رۆك كۆماریدا له‌ خوله‌ جیاجیاكاندا به‌سه‌ربه‌رزی لێی ده‌رده‌چێت و خێروبێری بۆ كورد ڕوونه‌، ئه‌وه‌ پۆستی تره‌ ڕه‌نگه‌ قه‌رزاربار ببێته‌وه.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤیسکی مێژووی 49 ساڵی مولەر تێدەپەڕێنێت

بابەتی دواتر

ژمارەی بێهاوتای كەسی بۆ سەرجەم مووچەخۆران دروستدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
Total
0
Share