دیلان غەفور: ھاوسەنگیمان لە دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوکدا پاراست

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، ھاوسەنگییان لە دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوک پاراست و سووربوونیش لەسەر پاراستنی مافی هاوڵاتیانی كورد دووپاتدەكاتەوە.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، پاش چەندین بەدواداچوونی ورد و سەردان و ئاراستەکردنی نووسراو بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ، دەربارەی پاراستنی ھاوسەنگیی نێوان پێکھاتەکان لە دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوک، ھەوڵەکانیان بە ئەنجام گەیشت.

وتیشی، “بە چاودێری راستەوخۆمان توانرا ھاوسەنگی بپارێزرێت. تا دوا ناوی راکێشانی تیروپشک بە دیار پڕۆسەکەوە بووین، سەرەنجام ناوی وەرگیراوان راگەیەندرا”.

ئەو پەرلەمانتارە وێڕای پیرۆزبایی لە دامەزراوان دڵنیاییش دەدات لەوەی “وەک ھەمیشە سووردەبین لە پاراستنی مافەکانیان و پێشێلکاریی لە ھیچ لایەک قبوڵناکەین”.

هەروەك سوپاسی سەرۆكی یەكێتی و هەموو ئەو وەزیر و پەرلەمانتارانە دەكات كە هاوكار و پاڵپشتی بوون و بەڵێنیش بۆ خەڵکی کەرکوک دووپاتدەكاتەوە كە بەرگری لە مافەكانیان بكات.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلی بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share