سبەی شاندێكی حكومەتی عێراق دەگاتە توركیا و ئامانجی سەرەكی سەردانەكەش كەمكردنەوەی خواستە لەسەر دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆی عێراق و تاوتوێكردنی دامەزراوە داراییەكان و پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوولایە.
میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی تایبەتی حكومەتی عێراقەوە بڵاویانكردووەتەوە بەمەبەستی رێكخستنی پەیوەندیی بازرگانییەكانی نێوانیان و پرسی دراو سبەی شاندێكی عێراق دەگاتە توركیا.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ژمارەیەك لە بەرپرسانی بانكی ناوەندیی عێراق یاوەری ئەو شاندەكە دەكەن و باس لە دامەزراوە داراییە و بانكییەكانی توركیا و رێكخستنی پرسی دراو لە نێوان هەردوولادا دەكرێت.
سەرچاوەكە راشیگەیاندووە، چاوەڕواندەكرێت لە كۆبوونەوەكاندا باس لە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ بانكە عێراقییەكان و مامەڵە كردن بە دراوی بیانییەوە بكرێت.