بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی 243 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە بانکی ناوەندی ئەمڕۆ بڕی 242 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 220 ملیۆن دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 22 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە 23ی مانگ بوو کە تێیدا زیاتر لە 230 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.