وەزارەتی نەوت رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ هێنانەدی خۆبژێوی لە غاز و گۆڕان بەرەو هەناردەكردنی.
باسم محەمەد، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاروباری دەرهێنان رایگەیاند، کۆمپانیا براوەکانی خولی پێنجەمی پێدانی مۆڵەتی نەوت بریتین لە کۆمپانیای هیلال کە دوو کێڵگەی لە چوارچێوەی کۆمپانیای نەوتی ناوەندی و، کۆمپانیایەکی دیکەش کێڵگەی حوێزەی بردەوە.
وتیشی، “وەزارەت چاوەڕوانی پێشكەشكردنی داواكاری لە كۆمپانیا جیهانییەكان دەكات بۆ وەبەرهێنان لە كێڵگەكاندا” ئەوەشی وت، ویستێكی گەورەی وەزارەت هەیە لەسەر ئەو كێڵگەكانە، بەوەی لەڕێیانەوە عێراق ببێتە وڵاتێكی بەرهەمهێنی غاز، سەرەڕای ئەوەی وڵاتێكی دیاری بەرهەمهێنی نەوتە.
“وەزارەت هەوڵدەدات عێراق ببێتە وڵاتێك كە پێداویستییەكانی ناوخۆییەكانی لە غاز پڕبكاتەوە، هەروەها ببێتە هەناردەكاری غاز” وەك ئەوەی باسم محەمەد بۆ میدیای فەرمیی عێراق دەیڵێت.