دادگای هەڵەبجە: هاوڕێ ئەنوەر کوڕی مەحمود فەتاح نییە

ئەمڕۆ دادگای هەڵەبجە بڕیاریدا داوای هاوڕێ ئەنوەر کە ماوەیەک لەمەوبەر بانگەشەی دەکرد کوڕی بایلۆجی هاوڵاتیی مەحمود فەتاحە رەتبکاتەوە.

پارێزەری مەحمود فەتاح رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای باری کەسێتی هەڵەبجە بڕیاریدا داوای یاسایی هاوڕێ ئەنوەر عەسکەر رەتبکاتەوە کە رایگەیاندبوو کوڕی بایلۆجی مەحمود فەتاحە، ئەویش بە پشتبەستن بە ئەنجامی پشکنینی DNA کە لە پەیمانگەی پزیشکی دادی هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی کە لە وەڵامەکەی پەیمانگەی پزیشکی هەولێر هاتووە لە رێگەی لیژنەی منداڵە ونبووەکانەوە ئەوەیە کە پەیمانگەی پزیشکی دادی بەغدادیش پاڵپشتی ئەو ئەنجامی ئەو پشکنینە ناکات کە لە رابردوودا دەرچووە، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە ئەو ئەنجامە ناڕاستە.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر بڕیارەکە تێهەڵچوونەوەی تێدابکرێت، هیچ بواری قسەکردن لەسەری تێدا نامێنێت و پلەی بنبڕ وەردەگرێت.

 

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای پاڵپشتیی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەكات

بابەتی دواتر

لەبارەی بەکارهێنانی غازی LPG بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێكی دیكە لە ئاكرێ خنكا

گەنجێكی دیكە لەناو گۆمێكی ئاودا لە ئاكرێ خنكا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، هاوڵاتییەك بەناوی (ئەزوەر كەمال تەها)…
Total
0
Share