دوایین زانیاری لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ بەغداد بڵاوكرایەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوێكی ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد كردووە داوای بۆچوونی نوێنەرایەتییەكەی كردووە سەبارەت بە هاوتاكردنی مووچەی زیندانییانی سیاسیی و كەسوكاری شەهیدانی هەرێم لەگەڵ بەغداد.

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر بە دوو نووسراو كە ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقمان كرد و داوای هاوتاكردن و گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسی و كەسوكاری شەهیدانمان كرد و لە چەند رۆژی رابردوودا بە نووسراو حكومەتی عێراق داوای بۆچوونی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كردووە سەبارەت بەو پرسە.

راشیگەیاند، لە نووسراوەكەدا داوای بۆچوونی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم كراوە و دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نووسراو ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەكات و ئەگەر حكومەت رەزامەند بێت بە نووسراوەكە ئاراستەی پەرلەمان دەكرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.

بابەتی پێشتر

ئەنجامی کۆبوونەوەی یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری راگەیەندرا

بابەتی دواتر

باری لەناکاو لە بەحرەین راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران دەبارێت، لە ناوچەشاخاوییەکانیش کاریگەریی زیاتر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی…
Total
0
Share