برایەکی شاسوار عەبدولواحید بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت

بە تۆمەتی ساختەکردنی چەكی بانك و بردنی پارەی خەڵك، برایەکی شاسوار عەبدولواحید بە چوارساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت.

دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد لە ناوچەی رەسافە، رۆژی 19ی ئەم مانگە لە دانیشتنێكدا سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ نزار عەبدلواحید قادر، برای شاسوار عەبدلواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركرد.

نزار عەبدلواحید، دوو سزای یەك بەدوای یەكی لەسەرە، هەریەكەیان بۆ ماوەی دوو ساڵ بە تاوانی ساختەکاریی و بەكارهێنانی چەكی بانكی بێ رەسید و بەپێی بڕگەی یەكی ماددەی 459 سزاكەی بەسەردا سەپێندراوە.

چەند هاووڵاتییەك كە بەشدارییان لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە بەغدا كردووە و پارەیەكی زۆریان لێ وەرگیراوە، دواتر پڕۆژەكە فرۆشراوەتەوە و لەبری یەكەی نیشتەجێبوون چەكی بانكی بێ رەسیدیان پێ دراوە و ئەو هاوڵاتییانە سکاڵایان لەسەر نزار عەبدولواحید تۆمارکردووە.

نزار عەبدولواحید پێشتر لە بەغداد سەرپەرشتیی كۆمپانیاو پڕۆژەكانی شاسواری برای دەكرد، پاش تۆماركردنی چەند سكاڵایەك لەسەری لە بەغداد هەڵات و شوێنی نیشتەجێبوونی نادیارە، هەربۆیە ئێستا لە نەبوونی خۆیدا ئەو سزای چوار ساڵ زیندانییەی بۆ دەرکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا بڕیاری هاتوچۆی هەرێم لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە ئاشكرادەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە دەدات و جەختیشدەكاتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتان بكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە دەستیان…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: لەپێناو زامنكردنی مووچەی هەر 12 مانگەكەی 2025 چەند پێشنیازێكمان پەسەندكرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا، گواستنەوەی تەواوی خانەنشینانی بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی…
Total
0
Share