کازمی لەبارەی کشانەوەی سەدر لە هەڵبژاردن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی کشانەوەی ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ئێستا عێراق پێویستی بە یەکگرتووی هەیە.

مستەفا کازمی، لە تویتێکدا دەڵێت، “ئێمە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویمان لەسەر شانە، کە عێراق بگەیەنینە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە”.

لەبارەی کشانەوەی ڕەوتی سەدریش کازمی ڕایگەیاندووە، “بەشدارینەکردنی ڕەوتی سەدر لە دەرەوەی پێشبینییەکانی ئێمەیە و ئەو ڕەوتە بەشێکی گرنگی کۆمەڵگەی عێراقن”.

کازمی ڕاشیگەیاندووە، ئەمنیەتی عێراق لە ئەستۆی ئێمەدایە و پێویستە پارێزگاری لێبکرێت”.

ئەمڕۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەشدارینەكردنی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، پشتگیریكردنی خۆشی لە هەموو ئەوانە كشاندەوە كە لە حكومەتی ئێستا و ئایندەدا سەر بە ڕەوتەكەن، دوای ئەوەش دەستەی سیاسی ڕەوتەکەشی داخست.

موقتەدا سەدر لە وتارێکدا، ڕایگەیاند، بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ناكات، بەڵام هیوایخواست هەڵبژاردنەكە سەركەوتوو بێت و كاندیدی باش دەربچن.

سەدر پشتگیریی خۆشی لە حكومەتەكانی ئێستا و ئایندە كشاندەوە و ڕایگەیاند، دەستی لە پشتگیریكردنی خۆی بۆ هەموو ئەوانە كشاندەوە كە “لە حكومەتەكانی ئێستا و داهاتوودا بانگەشەی ئەوە دەكەن سەر بە ڕەوتەكەن”، داوای دوورخستنەوەی گەندەڵكارانیشی كرد.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی لەلایەن پەرلەمانی بەلجیکاوە بە جینۆساید ناسێندرا

بابەتی دواتر

داعش لە پردێ هاوڵاتییەکی کوشت و دوو کەسی دیکەی بریندار کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیالە.. “10 مۆڵگەی داعش لەناوبران”

لە سنووری پارێزگای دیالە، سوپای عێراق 10 مۆڵگەی داعشی لەناوبرد، هەشتیان لەڕێگەی فڕۆكەكانەوە بوون. بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی سەربە…
Total
0
Share