ئاماری فەرمی: لە هەر کاتژمێرێکدا هەشت حاڵەتی جیابوونەوە تۆماردەکرێت

ئەنجومەنی داوەریی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ئامارێکی فەرمیی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە ژمارەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لەو مانگەدا.

ئەنجومەنەکە لە ئامارەکەدا رایگەیاندووە، لە مانگی حوزەیراندا پێنج هەزار و 880 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەرانیان تۆمارکردووە.

ئاماژە بەوەکراوە ئامارەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق وەرگیراوە، جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

ئامارەکە دەڵێت، بە تێکڕا لە رۆژێکدا 196 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە و لە هەر کاتژمێرێکدا هەشت حاڵەت تۆمارکراوە.

هەروەها دادگاکان لە مانگی حوزەیراندا 22 هەزار و 688 حاڵەتی هاوسەرگیرییان تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەگەر پشیلەت هەیە ئاگاداربە.. ئەنفلوەنزای باڵندە گواستراوەتەوە و مەترسییە بۆ سەر مرۆڤیش

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share