بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو سەقامگیریی هەرێم و عێراقدایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیی لە شاندێكی باڵای سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆكایەتیی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گەورە راوێژكاری بەرگریی بەریتانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كرد.

لە دیدارێكدا كە لیوا روكن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبوو، دۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتە ئەمنی و هەواڵگرییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بوونیادنەرانەی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەكەن.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسییەكان و لێكەوتە ئەمنییەكانەوە، شاندی میوانی بەرچاوڕوونكرد و رایگەیاند، “هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو سەقامگیریی هەرێم و عێراقدایە تاوەكو نەبێتە گۆڕەپانێك بۆ یەكلاییكردنەوەی ململانێ سیاسییەكان، هەموو هەوڵێكیش دەدەین تاوەكو كێشەكان لە رێگای دیالۆگ و لێكتێگەیشتنەوە چارەسەربكرێن و ئاشتی و ئارامیی ناوچەكە پارێزراوبێت”.

سەرۆك بافڵ وتیشی، “ناوچەكە بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستە هەمووان بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن”.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا 14 كەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

ژمارەیەك چەكدار هێرشیانكردە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share