پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان بەردەوامە و داوای خەرجكردنی دەرماڵەی هاندانی مانگانە و دەستكەوتی فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دروستكراوی دانەوێلەی سلێمانیمان كرد”.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەك ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانیی پەرلەمانی عێراق سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆمپانیای دروستكردنی دانەوێڵەمان كرد و لەگەڵ خالید ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی كۆبووینەوە.
راشیگەیاند، گفتوگۆمان كرد لە بارەی میكانیزمی كارەكانیان و ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە هاوڵاتییان دەكرێت و دواتر باس گرفتەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی كران و داوامانكرد كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی هاندانی مانگانە و دەستكەوتی فەرمانبەرانییان بۆ خەرجبكرێت و بەبێ دواكەوتن لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
وتیشی، “باسمان لە گرفتی هەندێك لە ئاشەكانی سلێمانی كرد كە دووچاری رۆتینێكی زۆردەبن لە لایەن وەزارەتی بازرگانییەوە و هەوڵەكانیشمان بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكانی پەیوەندیدار بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان بەردەوامە”.