“ئێرە وەک دۆزەخ وایە” چیرۆکی منداڵە برسییەکانی ئەفغانستان

منداڵێک لە نەخۆشخانەیەکی قەندەهار

بەهۆی هیلاکی وڵات لە جەنگە یەک لەدوای یەکەکان و دەسەڵاتی تاڵیبان و مامەڵەنەکردنی وڵاتانی جیهانی لەگەڵ ئیدارەی تاڵیبان و چەندین هۆکاری دیکە، ئێستا لە چەندین ویلایەت وەک قەندەهار دەیان منداڵی “بەدخۆراک” چاوەڕوانی ڕزگارکردنی ژنیانیان دەکەن.

پزیشکانی نەخۆشخانەکانی ئەفغانستان، بەهۆی نەدانی موچەکانیان و دۆخی تێکشکاوی ئابوری وڵات، ناچارن بەبێ موچە کاربکەن، بەڵام ئەوە تەنها کێشەکە نییە، بەڵکو نەبوونی دەرمانی پێویستیش دیسانەوە بەڵای گیانی منداڵانە.

لە چاوپێکەوتنی چەند ژنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی ئەوە ئاشکرادەکرێت، خودی دایکەکان خۆراکی پێویستیان نییە تا شیری پێویست بۆ منداڵەکانیان دابینبکەن، لەگەڵ ئەوەش “تەواوکەری خۆراکی” یان خۆراکی پێویست بۆ منداڵانیان دابین نەکراوە.

ژنێکی گەنج لای دکتۆر نوری، لە ویلایەتی قەندەهار دەگری و دەڵێت، “هیوادارم منداڵەکەم ژیانئاوایی بکات، چونکە توانای بەرگەگرتنی هەموو ڕۆژێک مردنی خۆم و منداڵەکەم نییە، بەهۆی نەبوونی خۆراکی پێویستەوە”.

دکتۆر نوری دەڵێت، “تەنها کێشەی نەبوونی خۆراک و دەرمانی پێویست و نەبوونی مووچەمان نییە، بەڵکو بەهۆی زۆری ژنانی دوگیان و تازە منداڵ بوەوە ناتوانین کاتی پێویست بدەینە ژنەکان، لەگەڵ ئەوەش شوێنی مانەوەی هەندێکیان گونجاو نییە و پیسە، بەڵام ئەمە ناچارییە”.

ئاماژە بەوەشدەکات، بەهۆی نەدانی موچەکانیانەوە بەشێک لەکارمەندانی نەخۆشخانەکان هیلاکبوون و ڕۆشتونەتەوە ماڵەوە، ئەوەش گرفتێکی دیکەی بەردەم نەخۆشخانەکانە.

ئامارەکان نیشانی دەدەن، مردنی منداڵانی تازە لەدایکبوو بەهۆی نەبوونی دەرمان و خۆراکی پێویست زیادتر بووە و بە وتەی یەکێک لە کارمەندانی ژن لە نەخۆشخانەیەکی منداڵبوونی قەندەهار، تەنها لە دوو هەفتەدا پێنج منداڵی تازە لەدایکبوو، بەهۆی خۆراک و دەرمان گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسەکانی هەواڵ خراپی دۆخی ئەفغان بە تەواوی نابەستنەوە بە دەسەڵاتی تاڵیبانەوە، بەڵکو شەڕی بەردەوامی وڵات و وشکەساڵی ساڵی ڕابردووش هۆکاری دیکەن کە بوون بە فشآر لەسەر منداڵان و ژنان و خەڵکی بەگشتی.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەتکردەوە

بابەتی دواتر

چەمچەماڵ.. بەهۆی دەستکاریکردنی گولـلە ئاربیجییەوە سێ منداڵ برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share