بەڵێنێكی بەغداد بۆ هەرێم ئاشكراكرا

وەزیری سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، بەغداد بەڵێنیداوە 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و دەشڵێت، “حكومەتی عێراق لیترێك بەنزین بە 650 دینار بۆ هەرێم دەنێرێت و بە 450 دینار بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی دابیندەكات”.

كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لەم كابینەیەدا هەنگاوی باش لە بواری وزە نراوە چەند گرێبەستێك بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان واژووكراون.

لەبارەی پێدانی نەوتی سپی بە هاوڵاتییان، وەزیری سامانە سروشتییەكان وتیشی، “پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوامە و حكومەتی عێراق بەڵێنیداوە 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابینبكات، بەڵام تائێستا هیچ بڕە نەوتێك نەنێردراوە و جگەلەوەش بەغداد یەك لیتر نەوتی سپی بە نرخی 500 دینار دەداتە هەرێم و بۆ ناوخۆی عێراق بە 150 دینار دابیندەكرێت.

سەبارەت بە ناردنی بەنزین لە بەغدادەوە، كەمال محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، عێراق یەك لیتر بەنزین بە 650 دینار بۆ هەرێم دەنێرێت، بەڵام یەك لیتر بەنزین بە 450 دینار بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دابیندەكرێت.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

فێستیڤاڵی عەلی مەردان بۆ مقام بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share