ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم: خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشكەش بە حكومەتی فیدڕاڵی كراوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایدەگەیەنێت، خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشكەش بە حكومەتی فیدڕاڵی كراوە و ئەوەش ھەنگاوێكی گرنگە بە ئاراستەی دابینكردنی شایستەی دارایی مووچەخۆرانی ھەرێم.

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجامدراوە و بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە سیراج بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی راژەی گشتی، راپۆرتێكی سەبارەت بە میلاكی گشتی و هێزی كاری كەرتی گشتیی حكومەتی هەرێم بە ژمارە و داتا و زانیاریی ورد لە سەر ئەم بابەتە و پێشنیار و چارەسەری پێویستیی خستەڕوو، بە مەبەستی بە دامەزراوەییكردنی پڕۆسەی دامەزراندن لە كەرتی گشتیی، بە رەچاوكردنی پەیكەری كارگێڕی و بەڕێوەبردنی پێكهاتەی وەزارەت و دامەزراوەكانی هەرێم.

لە كۆبوونەوەكەدا دوای گفتوگۆ و تاوتوێكردنی راپۆرتەكە، ئەنجومەنی وەزیران چەند پێشنیاز و ڕاسپاردەیەكی ئەنجومەنی راژەی گشتیی پەسەند كرد لە پێناوی بە دامەزراوەییكردنی زیاتری كەرتی وەزیفەی گشتی و هێزی كار لە دامەزراوەكانی هەرێم، هەروەها سەرجەم وەزارەتەكانیش راسپێردران كە هاوكاری ئەنجومەنی راژەی گشتی بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی پەسەندكران، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونیش ڕاسپێردرا بۆ رەخساندنی هەماهەنگی بۆ ئەم مەبەستە.

لە بڕگەیەكی دیكەی كارنامەكە، گفتوگۆ دەربارەی جێبەجێكردنی چەند ماددە و بڕگەیەكی دیكەی یاسای چاكسازی كرا تایبەت بە بواری خانەنشینی كە لەلایەن عەبدولحەكیم خەسرەو سكرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییەوە خرایەڕوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوە ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دووپاتكردنەوەی گرنگی بەردەوامیدان بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كە پڕۆسەیەكی ستراتیژیی بەردەوامە بە ئاراستەی رێكخستنەوەی وەزیفەی گشتیی و خانەنشینیی لە هەرێم لە ڕێگەی بەرجەستەكردنی دادپەروەریی و شایستەبوون لە سوودمەندی لە بودجەی گشتیی، لە هەمانكاتدا، ئەنجومەن جەختی لە گرنگی جێبەجێكردنی ئەم یاسایە كردەوە كە ئامانج لێی داكۆكیكردنە لە مافەكانی مووچەخۆری شایستە كە پێویستە مافیان پارێزراو بێت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی و سنە گەڵاڵەی پڕۆژەیەکی هاوبەشی رۆشنبیرییان کرد

بابەتی دواتر

کامێرای پۆینت تو پۆینت لە شەقامێکی دیکەی هەولێر دەکەوێتە کار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میلاكی فەرمانبەران ڕێكدەخرێنەوە

جێگری سە‌رۆك وە‌زیرانی هەرێم سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی كرد كە‌ تایبە‌ت بوو بە‌چۆنییە‌تی ڕێكخستنەوەو كار و پەیكەربەندیی ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی…
Total
0
Share