سلێمانی و سنە گەڵاڵەی پڕۆژەیەکی هاوبەشی رۆشنبیرییان کرد

لە سلێمانی گفتوگۆ لە بارەی گەڵاڵەکردنی هەفتەیەکی رۆشنبیری بە هاوبەشی لەگەڵ سنە کرا، کە تێیدا چەندین چالاکی رۆشنبیریی لە لایەن نووسەر و ئەدیب و هونەرمەندانی هەردوو شارەکە پێشکەش بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 22ی تشرینی دووەم، محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی پێشوازیی لە شاندێکی ئۆفیسی شاری سنە وەکو شاری داهێنەری میوزیکی یونسکۆ کرد.

باس لە ئەوەش دەکات، لە دیدارێکدا کە نوێنەری پارێزگای سلێمانی و ئۆفیسی ئەدەبی یونسکۆ لە سلێمانی و بەڕێوەبەری بەشی کەلەپور و تیپی هونەری میللی سلێمانی ئامادەبوون، گفتوگۆ لە بارەی گەڵاڵەکردنی هەفتەیەکی رۆشنبیری بە هاوبەشی کرا، کە تێیدا چەندین چالاکی رۆشنبیریی لە لایەن نووسەر و ئەدیب و هونەرمەندانی هەردوو شاری سلێمانی و سنە پێشکەش بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، محەمەد کوردۆ ، ئامادەیی تەواوی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بۆ دووپاتکردنەوە بۆ سەرخستنی پرۆژەکە جا لە سلێمانی بێت یان لە سنە و راشیگەیاند چالاکییەکی لەو شێوە ڕەهەندی نێودەوڵەتیشی دەبێت چونکە هەردوو شارەکە لەلایەن یونسکۆوە ناسێنراون.

لەساڵی 2019، سلێمانی وەکو شاری داهێنەری ئەدەبی و سنە وەکو شاری داهێنەری میوزیک لەلایەن یونسکۆوە دەستنیشانکران.

 

بابەتی پێشتر

تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق درێژكرایەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم: خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشكەش بە حكومەتی فیدڕاڵی كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەژن پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە سبەینێ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی راگەیاند کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share