هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد و هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەتی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كۆبوونەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی 180 پەرلەمانتار دەستیپێكرد و لە كارنامەی دانیشتنەكەدا بڕیار بوو سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

هەر بە پێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

پێشتریش غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند د. مەحمود مەشهەدانی زۆرترین چانسی هەیە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

ریکۆردەکانی ئەرجەنتین پاش بردنەوە لە بەرازیل

بابەتی دواتر

تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share