كەركوك.. لە بۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراقدا كچێك گیانیلەدەستدا

شاری كەركوك

لە كاتی ئاهەنگگێران بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق، لە كەركوك ماتۆرسكیلێك كچێكی شێلا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە ڤێتنام، ژمارەیەكی بەرچاوی خەڵكی پارێزگای كەركوك رژانە سەر شەقامەكان بۆ دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، لەو سەروبەندەدا ماتۆرسکیلێک کچێکی تەمەن 20 ساڵی شێلا و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.

ئەوەشی وت، دوای رووداوەكە، شۆفێری ماتۆرسکیلەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

بابەتی پێشتر

كاندیدی بەهێزی سوننەكان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share