عەلی حەمەساڵح: هەرێم داوای سێ 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچە لە بەغداد دەكات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكيدا دەڵێت، “هەرێم بە نیازە داوای سێ 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچە لە بەغداد بكات و چاوەڕواندەكرێت بۆ ئەمساڵ بەغداد جگە سێ گوژمەیەی بڕیاری لێداوە تەنها 700 ملیار دیناری دیكە بنێرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتی عێراق لە مانگی 12ی ئەمساڵدا پاكتاو دەكات و دەڵێت، “ئەگەر قەرزداری هەرێم بوو ئەو كات پارە دەنێرێت و هەر بۆیە پێویستە مووچە نەدراوەكان لە داهاتی ناوخۆ بدرێت”.

راشیگەیاند، تەنها چارەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و جیاكردنەوەی مووچەیە لە ئینفاقی فیعلی لە هەمانكاتدا هەمواری یاسای نەوت و گاز بكرێت و دۆسیەی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغداد یەكلابكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هاوردەكارانی ئۆتۆمبێل و بازرگانانی دیكە دەگرێتەوە<br> بەغداد بڕیارێكی نوێی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەركرد

بابەتی دواتر

سبەی نەوت لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share