نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

نرخی كارەبای مۆلیدەی دەرەوەی شار و ستییەکانى ناوشار بۆ مانگی پێنج دیاریكرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌گوێرەی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا، بۆ مانگی ئایار نرخی هه‌ر كاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (47) دینارە،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.

سەبارەت بە مۆلیدەی ستییەکانیش، کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی ئایار بریتییە لە (312) دینار.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانییان نییە، نرخی كیلۆواتیان (312) دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، سبەینێ شەپۆلێکی نوێی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و تا رۆژی شەممە بەردەوامدەبێت.…
Total
0
Share