مێركل ساڵی 2020 بە دژوارترین ناودەبات

ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، ساڵی 2020 دژوارترین بوو لەمیانەی سەرۆكایەتیكردنی ئەڵمانیا لە 15 ساڵی ڕابردوودا، بەڵام دەستكردن بەپێدانی ڤاكسینی بەرگری دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا وادەكات ساڵی 2021 ئومێدبەخش بێت.

ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە وتەیەكدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ وتیشی، “ڕێگە بدەن شتێكی كەسیتان پێبڵێم: پاش نۆ مانگی دیكە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجامدەدرێت و جارێكی دیكە خۆم كاندید ناكەمەوە.. بۆیە ئەمڕۆ لە هەموو حاڵەتەكانە دوایین جار دەبێت بەبۆنەی ساڵی نوێوە وتەتان پێشكەش بكەم”.

مێركل (66 ساڵ) كە سەرۆكایەتی ئەڵمانیا و یەكێتی ئەوروپای كرد لەمیانەی قەیرانە جیاجیاكاندا وەك قەیرانی دارایی ساڵی 2008 و قەیرانی قەرزەكانی یۆنان لە ساڵی دواتریدا و گرفتی كۆچبەران بەر لە پێنج ساڵ، ئەمساڵی بە “قورستر كە پێشتر هەرگیز ڕوینەداوە” ناوبرد و، ئومێدی خۆیشی بە هاتنی ساڵی نوێ بەهۆی ڤاكسینەكانی دژ بە كۆرۆناوە دەربڕی.

مێركل ئیدارەكەی سەبارەت بە پەتاكە لە شەپۆلی یەكەمیدا بە سەركەوتوو ناونرا، بەڵام لە شەپۆلی دووەمدا ڕوبەڕوی ڕەخنە بوەوە.

ئەڵمانیای دووەم گەورە ئابوریی ئەوروپا بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجامبدات و پێشبینیش دەكرێت پارتە پارێزگارەكەی زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمان بباتەوە، سەرۆكایەتیش بەلایەنی زۆرەوە بۆ یەكێك لەو سێ پیاوە جێدەهێڵدرێت كە كێبڕكێ لەسەر سەرۆكایەتیكردنی پارتی یەكێتی دیموكراتیی مەسیحی دەكەن.

ئەگەر پڕۆسەی دروستكردنی هاوپەیمانی دەسەڵاتدار پاش هەڵبژاردن تا كانونی یەكەم بەردەوام بێت، ئەوا مێركل بە ڕاوێژكاری حكومەتی كاتی تا ساڵی 2022 دەمێنێتەوە تا ئەوكاتەی حكومەتی نوێ پێكدەهێنرێت.

بابەتی پێشتر

حوسییەكان بە بەرپرسیار دەزانرێت لە هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی عەدەن

بابەتی دواتر

48 كەس لەخۆدەگرێت.. تاران لیستی تۆمەتبارانی كوشتنی سولەیمانی دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share