یەكێكیان لە سلێمانی بووە
دژەتیرۆری عێراق دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار رادەگەیەنێت

دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار بە تیرۆر راگەیەنرا كە یەكێكیان لە سلێمانی بەهەماهەنگیی هێزەكانی دژەتیرۆر دەستگیركراوە.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، هێزەكانیان زنجیرەیەك ئۆپراسیۆنیان بۆ بە ئامانجگرتنی گروپەكانی داعش ئەنجامدا و لەمیانەیدا سێ تۆمەتبار لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات دەستگیركران.

روونیشیكردەوە، تۆمەتباری یەكەم لە پارێزگای دیالە دەستگیركرا، كە چەندین پۆستی لە رێكخراوە تیرۆرستییەكەدا هەبووە.

لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی دژەتیرۆر لە سلێمانی، تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركرا، دەزگای دژەتیرۆر وادەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتباری سێیەم لەلایەن هێزەكانیانەوە لە بەغدادی پایتەخت دەستگیركراوە.

بابەتی پێشتر

بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوو ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو بانكی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share