ئاسایشی سلێمانی ڕێگا نایاسایی و قاچاخەكانی داخست

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی سەرجەم ڕێگا نایاسایی و قاچاخەكان لەپێناو زیاتر ئارامیی شار دادەخات و دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی باری قاچاخدا گیرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لە پەیجێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك داوایەك ئاڕاستەی ئاسایشی سلێمانی كرا و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی توانی بە كەمترین كات هەموو ڕێگا نایاساییەكانی دەوروبەری شاردابخات و سەرجەم ڕێگا لاوەكیەكان بخاتە ژێر چاودێری ووردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، توانراوە دەست بگیرێت بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی بار لە جۆری هەردوو شۆفێرەكەیان كە ئاژەڵی نایاساییان پێبووە و لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاوردەیان كردووە و ئامانجیان بووە بە نایاسایی بیهێننە ناو شاری سلێمانی كە ڕوو بەڕووی ڕێكاری یاسایی كرانەوە.

بابەتی پێشتر

پشووی ڕۆژانی شەممە نامێنێت؟

بابەتی دواتر

شایستە داراییەکانی مامۆستایانی زانکۆکان ڕاگیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share