بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەپۆلی بارانبارین تا سبەی ئێوارە بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوامبێت تا سبەی ئێوارە، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ و نمەباران تەنها لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بە لاوازیی دەمێنێتەوە پاشان کۆتاییدێت.
ئاشکراشیکرد، بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ.