لە پارێزگایەکی عێراق بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

وێنەی لافاوێك لە كوردستان – ئەرشیڤ

بەهۆی ئەو بارانەی لە ئێوارەی رابردووەوە پارێزگای نەینەوای گرتووەتەوە تا ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە نزیک گوندی وادی مور، لەسەر رێگەی بەغداد لە باشووری شاری موسڵ گەنجێک گیانی لەدەستداوە و لەناو سەنتەری شاری موسڵیش دوو کەس خنکاون.

ئاشکراشیانکرد، لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگاکە دەیان کەس لە مردن رزگارکراون.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کرایە پشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: ئەگەر ئەمڕۆش دانیشتنەکە ئەنجامبدرایە نزار ئامێدی دەنگی تەواوی دەهێنا و دەردەچوو

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، نزار ئامێدی تاکە کاندیدی یەکێتییە و لەگەڵ پارتی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەستەمە سبەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلابكرێتەوە

پەرلەمانتارێك دیارترین ئاستەنگییەكانی بەردەم دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە سبەینێ ئەنجامبدرێت ئاشكرادەكات. بەپێی ئەو بەرنامەی كارەی…
Total
0
Share